Sarmand Hameed
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی تاوتوێی بووجەی گشتی ٢٠٢٠ی وڵاتیان کرد.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی لە نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئامانج لەو کۆبوونەوەکەیە کە ژمارەیەک لە وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و راوێژکاران ئامادەی بوون، هەماهەنگی بووە لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لەبارەی بوودجەی گشتی بەجۆرێک کە خزمەت بە ئابووری نیشتمانی بگەیەنێت.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەشنووسی یاسای بوودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کراوە وەک یەکێک لە ئامانجەکانی کارنامەی حکوومەتی عێراق بەجۆرێک دەستەبەری بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان و ئاستی بژێوییان بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی چاکسازیی و هەنگاوەکانی دانانی بووجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١ کراوە.