Rewa Mahmut Hasan
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی کرد لە هاووڵاتی سووری، گۆزیاشی و خێزانەکەی.
گۆزیاشی ئەو منداڵە سووریەی کە بەر لەماوەیەک باوکی بەناوی مامون خالید ناسر٢٧ ساڵ بەهۆی بۆردومانی شاری ئیدلبەوە دوو قاچ و چاوەکانی لەگەڵ پەنجەکانی دەستی راستی لەدەست دابوو، دواتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو دەبێتەوەو داوا دەکات کە دووچاوەکانی بدەن بە باوکی تاکو بتوانێت ببینێت و لەباوەشی بگرێت.
لە کۆشکی کۆماری، ئەردۆغان پێشوازی کرد لە گۆزیاشی و خوشکەکەی بەناوی سەدری و باوکی بەناوی مامون.
لە پێشوازییەکەدا گۆزیاشی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەگەڵ سەدریدا یاری دەکات، حەزی کردووە پێکەوە بێن.
باوکی گۆزیاشی ئاماژە بەوە دەکات کوڕێکی هەیە بەناوی مەحمود کە ٩ ساڵ تەمنێتی و لەگەڵ سەدریدا لە خوێندنگەی سەرەتایین و گۆزیاشی، باخچەی ساوایانە.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، گۆزیاشی گرتە باوەش و ئەو وێنەیەی نیشان دا کە پێشتر گۆزیاشی لەگەڵ باوکی گرتبووی و لە پێشبرکێی فۆتۆی ساڵدا لە ئاژانسی ئانادۆڵو یەکەمی بەدەست هێنابوو.
لە ساڵی ٢٠١٦ دا فۆتۆیەکی گۆزیاشی و باوکی یەکەم بوون لە لیستی (وێنەی ژیان)داو پێشتریش سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەنگی دابوو لەسەر وێنەکە.
هەر لەوکاتەدا گۆزیاشی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیبوو بەرامبەر بینینی وێنەکەیان لەلایەن ئەردۆغانەوەو ئاماژەی بەوەدابوو کە زۆر پێیان خۆش دەبوو ئەگەر بیانتوانیایە لەنزیکەوە ئەردۆغان ببینن چونکە خۆشیان دەوێت.