İlkay Guder,Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
01 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا کۆبووه‌وه و له‌دوای کۆبوونەوەکە راگه‌یه‌نراوێکی بڵاویکردووه‌ته‌وه.
لە راگەیەنراوەکەی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا هاتووه: ''له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه بێهاوتایانه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر وڵاته‌که‌مان، جه‌خت لهسووربوونمان کراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات''.
له‌یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا له‌ساڵی 2017دا که به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته ماوه‌ی 8 کاتژمێری خایاند، هه‌ڕه‌شه‌کان بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌وباره‌یه‌وه ده‌یانگرێته‌به‌ر، به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ تاوتوێ‌کران.
له‌راگه‌یه‌نراوێکدا که دوای ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌کراوه ''باسی ئاسایشی وڵات له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ست به‌و هێرش و کرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی که روویانداوه، کراوه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی فه‌تۆ/پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب، په‌که‌که، داعش، کراوه‌ته‌وه'' و تێیدا هاتووه ''هه‌ریه‌ک له هێرشه قێزه‌ونه تیرۆریستییه‌کانی ئیستانبوڵ، قایسه‌ری و ئیزمیر، تیرۆرکردنی باڵیۆزی رووسیا و هێرشه ناپاکانه‌که‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵی ئیستانبوڵ، به‌توندی سه‌رکۆنه کراون و له‌رووی لێکۆڵینه‌وه یاسایی و ئیدارییه‌کانه‌وه، تاوتوێکراون. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه بێهاوتایانه‌ی که ده‌کرێته سه‌ر وڵاته‌که‌مان، جه‌خت لهسووربوونمان کراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات، ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز و رێکخراوه درێژکراوهکانییهوه ئه‌نجامده‌درێن، جارێکی دیکه ئه‌و تێزانه‌ی تورکیا پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه که به‌کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندبوو''.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا له راگه‌یه‌نراوه‌که‌یدا باسی له‌وه‌کردووه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌کان که ئایین، مه‌زهه‌ب، نەژاد بەکاردەهێنن و ئەو هێزانەی کە پشتیوانی‌یان دەکەن بە خۆڕاگری و سووربوونەوە بەردەوام دەبێت و تێیدا هاتووە: ''تیشک خراوەتە سەر ئەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا و بە موخاتەب وەرگرتنیان، هاوکارییکردنیان لەرووی چەک و تەقەمەنییەوە بەرێگەی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی بەهێزبوونیان و بڵابوونەوەیان''.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە لەکۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا و عێراق بەوردی باسکراون و جەخت لە کاریگەریی ئەو هەڕەشە تیرۆریستییانەی لەو دوو وڵاتەوە سەرچاوە دەگرن، لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی تورکیا و ناوچەکە کراوەتەوە، هەروەها هاتووە: ''پاراستن و بەهێزکردنی ئەو ئاگربەستەی لەسووریا هەیە و کۆبوونەوەکانی ئاستانا، خرانە بەرباس و تورکیا جەختی لەبەردەوامیدان لەهەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی سیاسیی و بەجێهێنانی لێپرسراوێتییە مرۆییەکانی کردووەتەوە''.