Ramal Abdullah Mahmood
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
ئەلعەزیز – AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ئەلعەزیز، ٢٢ کەس دەستگیرکران.
بەپێی زانیارییەکان، لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەلعەزیز تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٢ گومانلێکراو دەستگیرکران، دوای پشکنینی تەندروستی گومانلێکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش کران.