Bekir Ömer Fansa,Ahmet Başğen
17 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
ئادانا - AA
ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ کرا کە لە دارستانێکی قەزای کارائیسالی سەربە پارێزگای ئادانا کەوتبووەوە.
بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە گوندەواری گەڕەکی کەلەبەک کەوتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی دارستانەکانی ناوچەکە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
دوو هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە، ٢٠ تانکەری ئاو، پێنج ئۆتۆمبێلی ئاوی قەتیسکراو و سێ ئامێری بیناسازیی و ژمارەیەکی زۆر کارمەندان دەستوەردانیان کرد.
ئاگرەکە دوای هەوڵێکی چڕوپڕی تیمەکان، کۆنترۆڵ کرا.