Emrah Gökmen
09 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2022
ئیستانبوڵ-AA
تیرۆریست بەشار خەتاب غەزال سومەیدەعی کە ناوی نھێنی "ئەبو زەید/ ئوستاد زەید"ە و یەکێکە لە بەناو بەرپرسە باڵاکانی نێو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ و دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە تورکیا دەستگیرکرا، رەوانەی دادگا کرا.
رێککارە یاساییەکان لە بەرامبەر تیرۆرستەکە کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ھەواڵگری ئیستانبوڵ دەستبەسەرکرابوو، کۆتاییھات.
سومەیدەعی بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی بۆ دادگای چاغڵایان گوازرایەوە.
تیرۆریستەکە لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ دادگا بە ئێلەگی گوللەنەبڕ بینرا.