Selman Tür,Ramal Abdullah Mahmood
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
باتمان – AA
لە باتمان بە زمانی کوردی شیوەن بۆ دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک گێڕدرا.
لە ٧٩ەمین ساڵوەگەڕی پێشەوای مەزنی تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک، رێوڕەسمێک لە حەوشەی تەلاری پارێزگای باتمان رێکخرا. بەرپرسانی حکوومی لە باتمان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد و تاجە گوڵینەیان لەبەردەم کۆتەڵی ئەتاتورک دانا.
دواتر چالاکییەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و گەشتیاری باتمان بەردەوامی پێ درا.
قوتابی پۆلی ١٢ەمینی ئامادەیی پیری رەئیس لەیلا گۆک بە زمانی کوردی شیوەنی بۆ ئەتاتورک گێڕا.