Aylin Sırıklı
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی دەلێت: "ئینجە لەو شوێنەی باریکبووەتەوە سبەینێ دەشکێت. پەتەکە خۆی بچڕاوە و ھەڵوەشاوەتەوە".
دەوڵەت باخچەلی ئاماژە بەوەدا:"جەھەپە بووەتە دیلی دەستی سیاسەتێک کە ھەم سەودا بە پەرلەمانتارانییەوە دەکات، ھەمیش دەنگ لە پەکەکە دەخوازێت".
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی رایگەیاند "لە ١٥ی تەمووزدا رووبەڕووی تەوژمێکی نوێی خاچپەرستان بووینەوە. ھەرچەندە ئەو تەوژمە تێکشکا بەڵام کۆتایی نەھاتووە. دوژمنانی تورکیا لە بۆسەدان، ستەمکاران لە قولەی چاودێریدان. رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ھێزە قیندار و ناپاکەکانی پشتی چاوەڕوانی دۆخەکە دەکەن. با ئەوە ئاسان وەرینەگرین".
سەرۆکی گشتیی مەھەپە، باخچەلیگوتیشی: "پەکەکە لەبەرانبەرماندایە و پەیەدە و یەپەگە لەدەورماندان. فەتۆ لە دەمارەکاندا چالاکە. پەلامارە ئابوورییەکان چالاکن و پیلانە نێودەوڵەتییەکان لە بۆسەدان. پیلانگێڕان بۆ ئامانجە خوێناوییەکانیان لەناوخۆ و دەرەوە لە بۆسەدان. پێشھاتەکانمان خوێندووەتەوە و تا بەیانی بیرمانکردووەتەوە دەبێت چی بکەین. ناچاربووین کۆماری تورکیا بخەینە سەر بناغەیەکی بەھێزتر و دەوڵەت کاریگەرتر بکەین".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.