Etem Geylan,İsmail Özdemir
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "موحه‌ڕه‌م به‌گ 'له باخچه‌ی قوتابخانه‌كاندا بخه‌ون، له‌سه‌ر كورسییه‌كان دابنیشن'. 'منیش له‌به‌رده‌م دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردندا دەنووم'. خێره، ئه‌وه له‌وه تێگه‌یشتووه كه له ئێستاوه دۆڕاندوویه‌تی، وا ده‌بینرێت".
له گوتارێكدا كه له میتینگی ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیورتی ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن و داوای له ده‌نگده‌ران كرد بۆ سبه‌ینێ ئاماده‌بن.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سهركۆمار موحه‌ڕه‌م ئینجە چووه مۆڵه‌تی له ده‌میرتاش وه‌رگرتووه و، گوتی: "بای موحه‌ڕه‌م چوو مۆڵه‌تی وه‌رگرت. له‌كوێ؟ لە ئه‌دیرنه، له ده‌میرتاش. ده‌ڵێن گوایه مافی ئه‌ویش بووه بێته مه‌یدان. باشه كه‌سێك كه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی مرۆڤ، چ كارێكی هه‌یه له مه‌یداندا؟"
گوتیشی: "چی ده‌كات؟ له‌ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات بچێته به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن. بای موحه‌ڕه‌م، ئێمه له ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌ژین یاسا. ئه‌مه ده‌وڵه‌تی جیکە جیک نییه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.