Ramal Abdullah Mahmood
18 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
پەرلەمانی تورکیا -
نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی تاکو سێ مانگی دیکە کە تا کاتژمێر ٠١:٠٠ی رۆژی چوارشەممە ١٩ی نیسان کاری پێدەکرێت، ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.
نووسراوەکە کە واژووی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرمی بە سەرەوەیە، داوای درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی تاکو سێ مانگی دیکە کە تا کاتژمێر ٠١:٠٠ی رۆژی چوارشەممە ١٩ی نیسان کاری پێدەکرێت، بڕیاری باری نائاسایی کە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە لە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٦ لە سەرتاسەری تورکیا راگەیەنرا دواتر لە رێکەوتی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بڕیاری باری نائاسایی بەردەوامی پێ درا و ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیران دوای هەڵسەنگاندنی پێشنازی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیاری دا بە ئاراستەکردنی نووسراوێک بۆ پەرلەمانی تورکیا لە بارەی پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەکە تا سێ مانگی دیکە، کە دوێنێ ئاراستەی کرابوو.