Sarp Özer
15 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2021
وان - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار ئەنجام دا کە سنوورەکانی تورکیای لەگەڵ ئێران بەسەرکردووەتەوە، ئەردۆغان زانیاری سەبارەت بە رێوشوێنەکان وەرگرت و بانگەوازی ئاراستەی یەکەکانی سەر سنوور کرد.
ئێوارەی دوێنێ وەزیری بەرگریی تورکیا، بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی، جەنەراڵ موسا ئاسەڤەر و فەرماندەی سوپای دووەم، جەنەراڵ مەتین گورەک رێوشوێنەکانی سوپای لە سنووری لەگەڵ ئێران بەسەر کردەوە.
خولوسی ئاکار دوای بەسەرکردنەوەی رێوشوێنەکان لە زەمین و وشکانییەوە، فەرماندەکان لە فەرماندەیی لیوای شەشەمی سنوور لەگەڵ فەرماندەییەکانی یەکەی سنوور و پارێزگاری وان، مەهمەت ئەمین کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە کە تیایدا جارێکی دیکە رێوشوێنەکان تاوتوێ کرانەوە، خولوسی ئاکار پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان ئەنجام دا و زانیاری پێدا سەبارەت بە کارەکان.
دواتر ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش بە فەرماندەی یەکەکانی سنوور کرد و گوتی: ''بە سەردەمێکی زۆر جیاوازدا تێدەپەڕین، لەلایەن کارەساتی لافاو و لەلایەکی دیکەوە ئاگر. لە کاتێکدا هەموو ئەوانە درێژەیان هەیە کێشەیەکی دیکە هەیە کە پشت بەستووە بە قسە و قسەڵۆک. لەو باوەڕەدام ئێوەش ئەو کێشانەی کە لەسەر ئەو قسە و قسەڵۆکانە دروست بووە لەناودەبەن. پێویستە ئەوانە تێپەڕێنین، چونکە لە تورکیادا تیرۆرێکی درۆ بڵاودەکرێتەوە''.
هەروەها گوتیشی: ''ئێمە لەگەڵ ئێوەدا بەیەکەوە ئەم درۆی تیرۆرە تێدەپەڕێنین. بەتایبەتی بەو دیوارانەی لەسەر سنوورەکان دروستمان کردووە، بەتەواوی بەر بە چوون و هاتن دەگرین، چونکە ئەو دیوارانەی سنوورمان دیواری ئاسایشی و ئارامی ئێمەن کە ئێوە لەوەدا سەرکەوتن، باری سەر شانی سوپای تورکیا و هێزە ئەمنییەکانمان سووکتر دەبێت. بەو هەستەوە دەستخۆشیتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم''.