Ramal Mahmood
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
وهزیری وزه و سهرچاوه سروشتییهكانی توركیا بهرات ئاڵبایراك، بوو بە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو، تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
ئاڵبایراك ئاماژەی بەوە دا کە سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی داعش لە مووسڵ قسەی خۆی کرد و بەمەش هەستیاری تورکیای لەمبارەیەوە خستەڕوو کە بێ دانوستان لەگەڵ تورکیا هەر هەڵەیەک باجەکەی زۆر قورس دەبێت.
ناوبراو ئەوەشی خستە روو کە لەبەر ئەمەیە لەسەر لێدوانەکانی تورکیا هەوڵی دیپلۆماتی چڕوپڕ دەگیرێنە بەر. بەپێویستی زانی کە بەر لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا زۆر بە سەرنج و هەستیارییەوە بەهەماهەنگی هەنگاو بنریت.
ئاڵبایراك سەرنجی بۆ گوتەکەی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان راکێشا کە ئاماژەی بەوە دابوو تورکیا تەنها لەرووی مەیدانی نا بەڵکو لەسەر مێزی گفتوگۆش بەردەوام دەبێت لە هاوکارییە گرنگەکانی خۆی و ناچارە ئەوەش بکات، گوتی: "تورکیا یەکێکە لە وڵاتە هەرە بەئەزموونەکانی ناوچەکە و ناکرێت بیر لە پشتگوێخستنی تورکیا بکرێتەوە. ئەمە ئیدی تەنها کێشەی ناوچەکە نییە بەڵکو بووەتە کێشەی جیهان. جارێکی دیکە دەرکەوت گوتنی ئاشتی لەلایەن تورکیاوە چەند گرنگە. خوا یاربێت بەم پەرۆشییە لە رەوشە نزیک دەبینەوە دەمەوێ بە راشکاوی ئەوە بڵێم لە قۆناغی دواتردا زیاتر بە ئاگاییانە دەجوڵێینەوە و لە کەمترین ماوەدا هەنگاوی کردەیی دەنێین بۆ ئاشتەوایی لەناوچەکە. بۆ ئەوەی هەنگاوی ئەرێنی بنێین دەبێت زیاتر هەوڵ بدەین، بەڵام پێویستە هەموو لایەک ئەمە بزانن کە تورکیا دوای ١٥ی تەمووز وڵاتێکی دیکەیە. گەلێک هەیە کە تاڵاوی ئەم قۆناغەی چەشت و هەناسەی وەرگرت و دایەوە. با کەس هەوڵ نەدات گاڵتە بە ئاوەزو و مێشکی ئەو گەلە بکات. من لەو رووەوە گەشبینانە دەڕوانم. بەتایبەت لە بابەتی ریفراندۆمدا بە لێدوانەکانی بەڕێز باخچەلی قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. چی سیناریۆیەکیان بەدەستەوەیە با دایڕیژن زۆر ناخایەنێت روون دەبێتەوە و گەل هەستی پێدەکات. بۆیە هەموو کەسێک بەپێی پێویست هەنگاو بنێت. دەبێت گەلی ئێمە بەردەوام بێت لەنیشاندانی ئەم هەڵوێستە باوەڕدارییە. ئەمڕۆ لە دوێنێ باشترە، خوا یار بێت سبەیش لە ئەمڕۆ باشتر دەبێت".