Yıldız Nevin Gündoğmuş,Burcu Çalık,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیفی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی تاپۆی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازی توركیا، 77 هه‌زار و 63 تاپۆی مووسڵ و كه‌ركووك هه‌یه، كه میژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1847 - 1917ی سه‌رده‌می عوسمانی.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیفی توركیا، زه‌ینه‌ڵ عابدین توركئۆغڵو، كه ده‌رگاكانی ژووری ئه‌رشیفی به‌ڕووی ئاژانسی ئانادۆڵودا كرده‌وه، كه هه‌زاران تاپۆی مێژوویی تێدایه. ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌و ئه‌رشیفه‌دا 87 تاپۆی مووسڵ و 96 تاپۆی كه‌ركووك هه‌یه، كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی پێش 1847.
سه‌باره‌ت به تۆماره‌كانی دوای 1847، توركئۆغڵو گوتی: "ده‌فته‌رێكی كه‌ركووك هه‌یه كه تۆماری ساڵانی 1909ی له‌خۆ گرتووه. مووسڵ-یش 51 ده‌فته‌ر هه‌یه. ئه‌وانه‌ی مووسل تۆماری ساڵانی 1847-1917 له‌خۆ ده‌گرێت. له‌و ده‌فته‌رانه‌ی تۆماره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك هه‌یه 77 هه‌زار و 63 تاپۆ هه‌یه. ئه‌و تۆمارانه دوو كۆپیان هه‌ڵگیراوه، دانه‌یه‌كیان له ناوه‌نده و ئه‌وی دیكه‌یان له ناوچه‌كه‌یه. ئه‌و كۆپیه‌ی له ناوچه‌كه‌یه ئێمه نازانین چیان به‌سه‌ردا هاتووه. به‌ڵام ئه‌و كۆپیه‌ی له‌به‌رده‌ست ئێمه‌دایه زۆر به باشی پارێزگاریی لێكراوه. ئه‌و تۆماری تاپۆیانه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌وێ بووین و له‌كاتی خۆیدا ئه‌وانه هی ئێمه‌بوون".
- "ده‌فته‌ره‌كان لای ئێمه هه‌ن"
توكئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێناوه كه له ساڵی 2003دا هه‌وڵ بڵاوكرایه‌وه له‌باره‌ی له‌ناوبردن و سوتاندنی تۆماره‌كانی تاپۆی مووسڵ و كه‌ركووك، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و كاته‌ی توركیا رایانگه‌یاند "هیچ نیگه‌رانی ناوێ، تۆماره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك لای ئێمه‌یه".
توركئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه به‌و هه‌واڵانه جۆره تێگه‌یشتنێكیان دروستكردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ده‌فته‌ره‌كانی ئه‌وێ هێنراون بۆ ئێره و، گوتی: "كاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌مه‌یه؛ ئه‌و ده‌فته‌رانه له‌به‌رده‌ستماندایه، به‌ڵام بیستمان كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كاولكاری كراوه. له به‌رامبه‌ر نیگه‌رانییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا، له 14ی مایسی 2003، 45 ده‌فته‌ری تاپۆی مووسڵ و كه‌ركووك، وه‌رگێڕدرانه سه‌ر زمانی توركی و به سیستمی دیجیتاڵی كران و، راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كران".
- سه‌باره‌ت به حه‌له‌ب 32 ده‌فته‌ر تاپۆ له ئه‌رشیفدا هه‌یه
سه‌باره‌ت تۆماری تاپۆكانی حه‌له‌ب له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ئه‌رشیفی توركیا توركئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 32 ده‌فته‌ر له ئهرشیفیاندا هەیه، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1855-1918.