Yılmaz Kazandıoğlu,Sabri Yıldırım,Necmettin Karaca,Hikmet Temeş,Ali Çelik
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2022
وان – AA
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه رێگای ٢٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، به‌دلیس و مووش داخراون.
گه‌وره‌شاره‌وانیی وان رایگه‌یاند كه به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه رێگای ٩٤ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.
رێگای ٥٢ گوند و ئاوایییش له هه‌كاری، رێگای ٣٩ گوند له مووش و رێگای ٥٠ گوندیش له به‌دلیس داخراون.
به‌فرێكی زۆر له به‌رزایییه‌كان كۆبووهوهتهوه و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌رشه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.