Ayhan İşcen
22 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
ماڵاتیا - AA
رووباری تۆهما دەکەوێتە شارۆچکەی دارەندەی سەر بە پارێزگای ماڵاتیا خۆرههڵاتی توركیا و لە ئێستادا کەناری رووبارەکە بە بەفر داپۆشراوە.
لە هەر چوار وەرزی ساڵدا ئەم رووبارە دیمەنێکی ناوازەی هەیە و جێگای سەرنجی گەشتیارانە.
لە کەناری رووبارەکە خانەقای سۆمونجو بابا و چەندین شوێنەواری مێژوویی دیکە هەن، هەروەها هەڵکەوتەی جوگرافیش دیمەنێکی ناوازەی داوا بە رووبارەکە.
ئەم ناوەندە گەشتیارییەی پارێزگای ماڵاتیا، جێگایەکی تایبەتە بۆ تۆمار کردنی وێنەی یادگاری.
لە کەناری رووبارەکەدا ئەستووری بەفرەکە دەگاتە نزیکە یەک مەتر و درەخت و بەردەکانی کەنارەکەش چلورەیان پیادا هاتووەتەخوار.