Sinan Balcıkoca
12 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
بورسا- AA
به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه، بێده‌نگیی باڵی به‌سه‌ر گوندی جوماڵیكزك-دا كێشاوه كه ئه‌ندازیاریی مه‌ده‌نی ٧٠٠ ساڵه‌ی عوسمانییه‌كان بێ ئه‌وه‌ی تێكبچێت، بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆمان ده‌گوازێته‌وه.
گونده‌كه كه له ساڵی ٢٠١٤دا خراوه‌ته لیستی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی رێكخراوی یونسكۆوه و له شه‌ش پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت.

یه‌كێك له‌و پێكهاتانه گوندی جوماڵیكزك-ه كه سه‌ربه شارۆچكه‌ی یڵدرمه و رۆژانی كۆتایی هه‌فته له وه‌رزی گه‌شتیارییدا میوانداریی نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌سی ده‌كرد، به‌ڵام دوو مانگه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه، بێده‌نگیی باڵی به‌سه‌ر گونده‌كه‌دا كێشاوه.
كۆڵانه‌كانی گونده‌كه به‌ردڕێژه و خانووه‌كانی به دار و گه‌چ درووستكراون و یه‌كێكه له باشترین نموونه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی شێوه‌ژیانی عوسمانییه‌كان.

له‌نێو گونده‌كه‌دا كه له ئێستادا بووه‌ته یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكه‌ی یڵدرم، ٢٧٠ خانووی مێژوویی و مۆزه‌خانه، ٦٠ شوێنكاری خواردن و خواردنه‌وه و نزیكه‌ی ١٥٠ ستاند و جێگه‌ی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی دیاریی، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، داخراون.
دانیشتوانی گونده‌كه كه به‌و بێده‌نگییه رانه‌هاتوون كه به‌هۆی په‌تاكه‌وه رووی تێكردوون، له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژگاری قه‌ره‌باڵغی رۆژ ده‌ژمێرن.
- "نزای گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژگاری جاران ده‌كه‌ین"

یه‌كێك له خاوه‌نكارانی جوماڵیكزك، نوری یاووز، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وانیش به‌ده‌ست كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ی كه جیهانی ته‌نیوه، ده‌ناڵێنن و هیوای خواست هه‌رچی زووه په‌تاكه كۆتاییبێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژگاری جاران، گوتیشی: "به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانی وه‌ك مره‌با، نان، مهعكهرۆنیمان به سهردانیكهرانمان ده‌فرۆشت. كه‌سانێك هه‌ن كه لێره سه‌رگه‌رمی كشتوكاڵن به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بژێویمان بریتییه له گه‌شتیاریی".

لای خۆیه‌وه دانیشتووی گوندی جوماڵیكزك، شه‌ریفه خانم سه‌زه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له جوماڵیكزك له‌دایكبووه، به‌ڵام هه‌رگیز پێشتر گونده‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه نه‌دیوه و گوتی: "پێشتر ئه‌مناوه زۆر قه‌ره‌باڵغ بوون. دراوسێكانم ده‌یانتوانی له‌سه‌ر ستاندهكان، بژێویی خۆیان په‌یدا بكه‌ن. به‌ڵام ئێستا هه‌موو جێگه‌یه‌ك داخراوه. هیچ كه‌سێك هاتووچۆ ناكات. پشت به‌خوا هه‌رچی زووه دۆخه‌كه باش ده‌بێته‌وه".