13 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی سوپای توركیادا، چوار تیرۆریستی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی خواكورك و مه‌تینا باكووری عێراق له چالاكی خران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر رایگه‌یاندووه کە له رێگای ئامێره‌كانی چاودێری و پشكنین، چوار تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یان له ناوچه‌ی خواكورك و مه‌تینا ده‌ستنیشان كردووه.
دواتریش له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا تیرۆریسته‌كان له چالاكی خراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كراوه‌ته‌وه بۆسه‌ر تیرۆریستان.