Serhat Zafer
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
سیواس – AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٨ پله پاڕیزگای سیواسی هه‌ژاند.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) بڵاویكرده‌وه كه كاتژمێر ٠١:٤٨ی ئەمڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٨ پارێزگای سیواسی هه‌ژاندووه.
پارێزگای سیواس له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاماژه‌دان به گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه، نووسیوویه‌تی: "ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌ی كارایون بووه و له‌ناو شاری سیواس هه‌ستی پێ كراوه. تا ئێستا هیچ زیانێك ده‌رنه‌كه‌وتووه. خوا وڵات و شاره‌كه‌مان له هه‌ر جۆره كاره‌ساتێك بپارێزێت".