Halil İbrahim Sincar
23 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
ماردین- AA
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی ماردین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن-٥دا لە چەند شوێنێکی جیاوازی پارێزگاکە، ١١ حەشارگەی چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە-یان دۆزییەوە.
لە حەشارگەکاندا نۆ کیلۆگرام تەقەمەنی، سێ بۆمبی دەستی، کڵاشنکۆفێک، ئامێرێکی پەیوەندیکردنی بێتەل، ژمارەیەکی زۆر فیشەک و بەڵگەنامەی رێکخراوەیی لەگەڵ بڕێک خواردن و پێداویستی ژیان دۆزرانەوە.
ئەو بابەت و کەلوپەلانەی کە دەتواندرا وەک تۆمار و بەڵگەنامە بەکاربهێندرێن جیاکرانەوە و تەواوی تەقەمەنی و کەلوپەلەکانی دیکە لەناوبران و حەشارگەکانیش خاپوورکران.