Yusuf Soykan Bal
15 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٠:٤٦ خوولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە بەگوڕی ٤،٩ پلە لە قەزای دۆغانشەهیر لە پارێزگای ماڵاتیا ڕوویدا.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای دۆغانشەهیر بووە کە گوڕەکەی ٤،٩ پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.