Orhan Onur Gemici
15 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ١٢.٠٢ خوولەکی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە بەگوڕی ٤.٧ پلە لە قەزای ھەمشین لە پارێزگای ریزە ڕوویدا.
بە پێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی بەرێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە چەقی بوومەلەرزەکە قەزای ھەمشین بووە کە گوڕەکەی ٤.٧، پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاماژە بەوەیش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٢.٨٥ کیلۆمەتر ڕوویداوە.