Fatih Gökbulut
17 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٣:٣٢ خولەک بە کاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە قەزای سندرگی سەربە پارێزگای باڵکئەسیر ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی چوار پلە بە پێوەری ڕێختەر تۆمارکراوە، کە چەقەکەی قەزای سندرگە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی شەش کیلۆمەتر ڕوویداوە.