Tolga Akbaba
22 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2026
سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان ئاماژەی بەوە کرد ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا کار دەکەن و پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە و، ڕایگەیاند: "میدیای زایۆنی ڕێگە نادات ڕای گشتیی ڕاستییەکان ببینێت".
بەپێی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ISNA)، پزیشکیان لە لێدوانێکیدا باسی لە گرنگیی میدیا کردووە.
سەرکۆماری ئێران پزیشکیان، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بە گەل بگات پێویستە تۆڕی کۆمەلایەتی بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاربهێندرێت و، ڕایگەیاند: "میدیای زایۆنی ڕێگە نادات ڕای گشتیی ڕاستییەکان ببینێت".
پزیشکیان ئەوەیشی خستەڕوو کە پرسی ئاگادار کردنەوەی گەل بە شێوەیەکی ڕاست ئەرکێکە خراوەتە سەر شانی ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کار دەکەن، داواشی کرد بەپێی ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستدان، بەتایبەتی بە سوودوەرگرتن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بگەنە چینی بەرفراوانتر و هۆشیاری دروست بکەن.