Zehra Melek Çat
29 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2023
کۆنیا - AA
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٨ پلە، قەزای کولوی پارێزگای کۆنیای هەژاندووە.
بەهێزی بوومەلەرزەکە کە لە پارێزگاکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە لە قووڵایی ١٣.٥٧ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
لە پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکە، پارێزگای کۆنیا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە: ''کاتژمێر ٠٧:٥٨ خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٨ پلە لە قەزای کولوی پارێزگاکەمان ڕوویداوە. هیچ هەواڵێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە و گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە، هیوای سەلامەتی بۆ هاوشارەکانمان دەخوازین''.
بەڕێوەبەری لقی کۆنیای ئافاد، یڵدز تۆسون، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ڕایگەیاند: ''تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە، چاودێری پێشهاتەکان دەکەین''.
ناوەندی هەماهەنگیی کارەسات لە گەورەشارەوانی کۆنیا، بڵاویکردەوە کە هیچ دۆخێکی نەخوازراو و نەرێنیی ڕووینەداوە.