Mustafa Güngör
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2021
ئیزمیر – AA
١٣٧ له‌و ٢٢٩ تۆمه‌تبارانه ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان مفه‌وه‌زی سه‌ربازیین و له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا له ٤٧ پارێزگای توركیا بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، هه‌روه‌ها بڕیاری ده‌ستگیركردنی چوار تۆمه‌تباریش هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
هه‌ڵمه‌ته هاوكاتهكان درێژه‌یان هەیە بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیزمیر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردوون.
ده‌ركه‌وتووه ژمارەیەک له‌و تۆمه‌تبارانه له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندییان به به‌رپرسانی فه‌تۆوه كردووه و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن دانپێنهرهكانی فه‌تۆوه دانیان پێدا نراوه كه ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ن.
تا ئێستا ١٣٧ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه ژماره‌یه‌كیان مفه‌وه‌زی سه‌ربازیین و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به‌هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك و به‌هۆی ناله‌باری ره‌وشی ته‌ندروستییەوە بڕیاری ده‌ستگیركردنی سێ تۆمه‌تباری دیكه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، به‌م جۆره‌یش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و بووه ٢٢٥ كه‌س.
هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی ٨٨ تۆمهتبارهكهی دیكه.