Hemın Othman Mohammed,
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیادا، راگه‌یاندنه‌كانی كوده‌تای چه‌ته‌كان لابران كه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی به‌شدار له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی نوسرابوون و بڵاوكرابوونه‌وه.
ئه‌فسه‌رانی به‌شدار له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی، له ریگه‌ی چوار راگه‌یاندنه‌وه كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیادا بڵاویان كرده‌وه هه‌وڵیاندا كوده‌تا رابگه‌یه‌نن و جاڕی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بدەن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كان كه له‌ژێر فه‌رمانی سكرتێری تایبه‌تی جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكاری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاوكرابووه‌وه كه پشتیوانی له كوده‌تاكه كردبوو، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولی كوده‌تاكه شکستی پێهێنرا و دووباره ده‌سه‌ڵات گیرایه‌وه ده‌ست، له ماڵپه‌ره‌كه‌دا لابران.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره پله باڵاكان رزگار كران، كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا خوڵوسی ئاكار و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌ركانی سوپا و په‌یوه‌ندیه‌كانی گه‌ل له نێویاندابوون، فه‌رمانده‌كان ده‌ستبه‌جی چوونه باره‌گاكه‌وه.
پاشان راگه‌یه‌ندراوی كوده‌تاچییه‌كان لابران و لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا سڕانه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌شدا ماڵپه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا و پاش ئه‌وه دووباره دەستی بەکار کردەوە.