Cemil Murat Budak,Barış Kılıç,???
15 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
٣٠ لەو ٥٣ تۆمەتبارانە دەستگیرکران کە لە میانی لێکۆڵینەوە لە رێکخستنەکانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) لە نێو فه‌رمانده‌یی ھێزە ئاسمانییەکان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی رایگه‌یاند له میانی لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی هێڵی ته‌له‌فۆنی گشتی له نێوان ئه‌ندامانی فه‌تۆدا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٥٣ ئه‌فسه‌ری پله یه‌ك ده‌ركراوه كه له فه‌رمانده‌یی ھێزە ئاسمانییەکان ده‌ركراون و له‌كار دوورخراونه‌ته‌وه.
تا ئێستا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، تا ئێستا له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا ٣٠ تۆمه‌تبار لە ٢٧ پارێزگای تورکیا ده‌ستگیركراون. هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه.