Ramal Mahmood
17 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە گۆڕەپانی دیموکراسی رووی قسەکانی کردە خەڵکی مەڕەش و داوای "یەکێتی نەتەوەیی و بەیەکگەیشتنی برایانە"ی لێکردن. رایگەیاند: "فەتۆ، پەکەکە، پەیەدە، داعش هەموویان رێکخراوی تیرۆریستی بکوژن و دەستییان سوورە بە خوێنی خەڵکی، هەرچەند ناوشیان جیاواز بێت".
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە ئەم رێکخراوانە هەڕەشەی هاوبەشن لە سەر مرۆڤایەتی و دوژمنی مرۆڤایەتین، گوتی: "وەک سەرکۆمار گوتی با هەموویان بێین، کێیان دێت با بێت گرنگ نییە. رێکخراوی دزێوی خوێنڕێژ بەهای پیرۆز و باوەڕی نییە. کاری ئەوان پیاوکوژی و خوێنڕێژییە. زیانگەیاندنە بە مرۆڤ و وڵاتان. تورکیا ئەوان باش دەناسێت. ٤٠ ساڵە بەرەنگارییان دەبینەوە. ٤٠ ساڵە بەو مرۆڤانەی بە دۆستیان دەزانین دەڵێین دەست لەپشت ئەوانە مەدەن، واز لە پشتگیریکردنیان بهێنن. رۆژێک دێت دەست لە ئێوەش دەوەشێنن. هەوڵدان بۆ لەناوبردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی بە رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە گەورەترین دەبەنگییە. هەرگیز رێگە بە تێپەڕینی تیرۆر نادەین. یەک تۆزقاڵ لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سڵ ناکەینەوە. بەدڵنیاییەوە راست رادەوەستین. چونکە ئێمە پشتمان بە چیا نا بەڵکو بە میللەت بەستووە. بەدڵنیاییەوە بە توندترین شێوە بەرەنگاریان دەبینەوە".