Mümin Altaş
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌وانه‌ی له باوه‌ڕ و كولتوورماندا به‌دوای مۆڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ژنان و منداڵاندا ده‌گه‌رێن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه به ئه‌نقه‌ست وا ده‌كان".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی مافی ژنانه‌وه جیهانیان خرۆشاندووه، ئایا بینیوتانه وشه‌یه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و هه‌زاران ژنه‌وه بڵێن كه له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كوژراون؟ ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی یەک ملیۆن مرۆڤ كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن له سووریا ده‌نگیان لێوه نه‌هاتووه، قسه‌كانیان له‌باره‌ی مافی ژنه‌وه چ به‌هایه‌كی هه‌یه؟ من له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه قسه‌ده‌كه‌م، ئه‌م پرسیاره له هه‌موویان ده‌كه‌م. فه‌رموون له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌شه‌وه قسه بكه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "مشتومڕی سالاربوون له نێوان ژنان و پیاواندا، مشتومڕێكی بێهوده‌یه. له‌وه‌ش زیاتر، هه‌ر مشت‌ومڕێك كه ببێته مایه‌ی دابه‌شكاریی مرۆڤه‌كان، به‌مانای ئه‌وه دێت كه ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی سته‌م ده‌كرێته‌وه".
سهركۆمار ئه‌ردۆغان: "بینیمان دوای خنكانی ده‌یان هه‌زار ژن و منداڵ له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، فرمێسكی تیمساحیان رشت. چۆن ده‌توانین باوه‌ڕ بكه‌ین كه‌سانێك كه فرمێسکی راسته‌قینه‌یان نه‌ڕشتووه، داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی مافی ژنانن؟ ئه‌وانه ته‌نها نمایشكارن. داكۆكیكاری مافی ژنان نین".