Mümin Altaş
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن سه‌باره‌ت به چوونی یه‌په‌گه له منبجه‌وه بۆ عه‌فرین رایگه‌یاند "له باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه هاوڵمانداوه. له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری. به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له مبنجهوه بۆ عه‌فرین كه له‌ژێر كۆنترۆڵیدان جووڵه ده‌كه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستە بێته وه‌ڵام و چاوه‌ڕوان ده‌كریت رێگرییان لێبکات. ئه‌وه سروشتیترین مافمانه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌نجامیدا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و پێشینه ئه‌منییه‌كانی توركیا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دووهه‌زار و 940 چه‌كداری یه‌په‌گه كوژراون و نزیكه‌ی له‌سه‌دا 40ی به‌شی گرنگیی ئه‌و شوێنانه‌ی به ئامانجگیراون كۆنترۆڵكراون و زیاتر له 100 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له لایه‌ن سوپای سووریای ئازاد و سوپای توركیاوه كۆنترۆڵكراوه و به شێوه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئیبراهیم كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به كاری سه‌ركه‌وتووی هه‌موو یه‌كه‌كانی ئه‌منیی و هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌ربازان خواست و، داوای لێخۆشبوونی بۆ كوژراوان و كرد و هیوای شیفای به‌په‌له‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه به‌تایبه‌تی میت له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد و یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌و كاری چڕ ده‌كات.
ئیبراهیم كاڵن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌م دووایانه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه بڵاوكراونه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی دواخستووه و گوتی: "ئه‌و به‌ره‌نگاریه‌ی له عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگر نییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی راستگۆییه بۆ وڵاتانی خۆرئاوا. چونكه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا راستگۆبین ئه‌وا پێویسته به بێ مه‌رج هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی تیرۆرن پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بكه‌ن. ئامانج لێی پاككردنه‌وه‌ی خاكی سووریایه له هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان. پێویسته به شێوه‌یه‌كی ته‌واو گونجاو جووڵه بكرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی سووریا له رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان. چاوه‌ڕوانیمان له هاوپه‌یمانانمان به‌و ئاراسته‌یه‌یه".
هه‌ر له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مەدەنی له عه‌فرین، یه‌په‌گه هه‌ندێك رێگری و ئاسته‌نگی داناوه. دوێنێ گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ی تۆمار كرد. یه‌په‌گه/په‌یه‌ده ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان عه‌فرین بكه‌نه قه‌ندیلی دووه‌م. له ئه‌نجامی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كاندا، ده‌بینن ئه‌م هه‌وڵه به‌چڕی به‌رده‌وامه. به‌هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و سوپای توركیا، رێگری له‌وه كراوه عه‌فرین بكرێته قه‌ندیلی دووه‌م. دوای ئه‌مه‌ش رێگه به‌وه نادرێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئامانجی یه‌په‌گه له رێگریكردن له‌وه‌ی خه‌ڵكی مەدەنی عه‌فرین بهجێبهێڵن، ئه‌وه‌یه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریانبهێنێت.
ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند، ئه‌مه تاوانی جه‌نگه و گوتی: "له جیاتی ره‌خنه‌گرتن له توركیا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بۆ سه‌ر عه‌فرین، پێویسته هاوپه‌یمانان ره‌چاوی ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ بكه‌ن كه یه‌په‌گه/په‌یه‌ده ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌په‌گه له منبجه‌وه به‌ره‌و عه‌فرین جووڵێنراون گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانه‌وه هاوڵمانداوه. له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری. به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌باره‌ی چوونی هێزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له مبنجهوه بۆ عه‌فرین كه له‌ژێر كۆنترۆڵیدان جووڵه ده‌كه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستە بێته وه‌ڵام و چاوه‌ڕوان ده‌كریت رێگرییان لێبکات. ئه‌وه سروشتیترین مافمانه".