Fahrettin İbrahim
13 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2018
هەکاری - AA
تیمەکانی پاککردنەوەی رێگە و بان توانیان یەک سایدی رێگەی هەکاری-شرناخ بکەنەوە کە بە هۆی هەرەسی بەفرەوە گیرابوو.
بە هۆی هەرەسی بەفرەوە رێگەی هاتوچۆی نێوان هەردوو پارێزگای هەکاری و شرناخ گیرابوو.
بە هۆی داخستنی رێگەکە، ئۆتۆمبێلەکان ناچار بوون لە نزیک گوندەکانی دەوروبەر، لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە.
تیمەکانی پاککردنەوەی رێگەوبان دوای سێ کاتژمێر، توانیان یەک سایدی رێگەکە خاوێن بکەنەوە و رێگەی هاتوچۆ کرایەوە.