Talip Demirci
24 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2022
ئانتاڵیا – AA
بەفر لە بەرزایییەکانی قەزای کاش سەربە پارێزگای ئانتاڵیا باری.
بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتەوە، بەفر ناوچەی ئاکداغ سەربە قەزای کاش کە سێ هەزار و ٢٤ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزرە سپیپۆش کرد.
خەڵکی ناوچەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە بارینی بەفر.
هاووڵاتیی تەسلیمە تاشکران ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان لەگەڵ بارینی بەفر راهاتوون و خۆشحاڵە بەو دیمەنە دڵڕفێنەی بەفری کەوتوو بە ناوچەکەی بەخشیووە.