Hatice Şenses Kurukız,Mustafa Hatipoğlu
11 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2022
ئیستانبوڵ - AA
کاریگەری ئەو شەپۆلی بهفربارینەی کە لە دوێنێوە بهشێوهی ناوبڕ بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگای ئیستانبوڵی گرتووەتەوە، رووداوی هاتوچۆی لێکەوتەوە.
لە ناوچەی ئەسەنیورت بارهەڵگرێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنتروڵ خۆی بە ستوونی ترافیک لایتدا کێشا و لە لایەکی دیکەوە لە ناوچەی بەیلیکدوزو، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی خلیسکی رێگاوە کۆنترۆڵی لەدەست دا و خۆی بە کەرەڤانەی بارهەڵگرێکدا کێشا.
لە شەقامی تورگوت ئۆزاڵ لە ناوچەی چەکمەکۆی، بەهۆی لەکارکەوتنی بارهەڵگرێک قەرەباڵغیی و وەستانی ئۆتۆمبێلێکی زۆر لەسەر شەقامەکە درووستبوو.
هەروەها لە ناوچەکانی کاغتخانە و گازیئۆسمانپاشا بەهۆی خلیسکی رێگاکانەوە رووداوی هاتوچۆ روویدا.
لە گەڕەکی یەنیدۆغان ناوچەی سانجاکتەپە، ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشا.
لە گەڕەکی ٤. لەڤەنت سانایی بەهۆی بەستنی رێگاکانەوە، ئاستەنگی لەبەردەم شۆفێران درووست بوو و قەرەباڵغیی لە بەدی کرا.