Özkan Bilgin,Sabri Yıldırım,Şener Toktaş
12 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2022
وان - AA
لە شارەکانی وان، بەدلیس، هەکاری و مووش بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، رێگای ٩١١ ناوچەی نیشتەجێبوون بەڕووی هاتوچۆدا داخران.
لەو بارەیەوە شارەوانی وان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ٢٧٢ ناوچەی نیشتەجێبوونی سەربە پارێزگاکە گیراون.
بەهەمان شێوە لە پارێزگاکانی هەکاری، ١٨١، بەدلیس ١٩٨ و مووش ١٥٩ ناوچە رێگاکانیان بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
تیمەکانی شارەوانیش، بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکان.