Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Günay Nuh
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2023
قەرس - AA
شەپۆلێکی بەفربارین هەر دوو پارێزگای قەرس و ئەردەخان'ی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا گرتەوە.
بەفر کە لە کاتەکانی شەوەوە دەستی پێکردووە، بە بێ پسانەوە هەتا بەرە بەیانی باری و هەموو ناوشار و ناوچەکانی دەوروبەری سپی پۆش کرد.

دارستانەکانی ساریچام لە شارۆچکەی ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس دیمەنێکی جوانی بەفربارینیان لێ تۆمار کرا.
تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی و ڕێگەوبانیش بە مەبەستی کردنەوەی شەقامەکان ئامادە بوون و هاووڵاتیانیش بەردەم ماڵ و شوێنکارەکانی خۆیان خاوێن دەکردەوە.

بەفربارین لە ئەردەخانیش بەردەوام بوو و بەرزاییەکانی پارێزگاکەش بە تەواوی بە بەفر داپۆشران.
