Mesut Varol,Emre Ilıkan
10 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2023
وان - AA
هەرەسی بەفر بووە هۆی داخستنی کاتی ڕێگەی نێوان وان و شارۆچکەی باخچەسەرای.
تیمەکانی ڕێگەوبان دەستبەجێ لە شوێنەکە ئامادە بوون و دەستیان کرد بە پاککردنەوە و کردنەوەی ڕێگەکە.
هاوکات تەمێکی چڕیش باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە.
شەپۆلێکی بەفربارین چەند ڕۆژێکە ناوچەکەی گرتووەتەوە.