Rıdvan Korkulutaş
04 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2023
بینگۆل – AA
بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە پارێزگای بینگۆل، داڕووخان لە رێگای نێوان دوو گونددا رووی دا.
دوای توانەوەی بەفر و بارانبارینی بەلێزمە رۆچوونی زەوی لە رێگای نێوان هەردوو گوندی شابان و یەلەسەن کە سەربە شاری بینگۆل-ن رووی دا.
بەم هۆیەوە داڕووخان لە سێ خاڵی سەر رێگاکە رووی دا.
تیمەکانی فەرمانگەی کاروباری تایبەتی پارێزگای بینگۆل رێگاکەیان بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داخستووە و بەردەوامن لە ئەنجامدانی کارەکانیان.
سکرتێری گشتیی فەرمانگەی کاروباری تایبەتی پارێزگای بینگۆل، ئەسەن ئوچگول لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "لە بەرنامەماندایە دوای ئەنجامدانی کاری پێویست، سبەی رێگاکە بکەینەوە".