Cemil Murat Budak
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، دوو هەزار و ٥١٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٨٤ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤١ هەزار و ٩٤٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٥١٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٤ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، دوو هەزار و ١٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٣٨ هەزار و ٢٣٩ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٥ مليۆن و ١٢٧ هەزار و ٨١١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٩٥ هەزار و ٢٥٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٠ هەزار و ٨٨٧ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤٦ هەزار و ١٢٩ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٧٤٠ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٧ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥١،٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٥ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٢،٩ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.
- " ئاگادارى پاک و خاوێنی بن"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٥١٦ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە گەيشتە دوو هەزار و ٧٤٠ حاڵەت. ئەمڕۆ زياتر لە دوو هەزار نەخۆشمان دواى چاكبونەوەيان نەخۆشخانەيان جێهێشتووە. تاكو ناچارنەبن لە شوێنە قەرەباڵغەكان دووركەونەوە. ئاگادارى پاک و خاوێنی بن. دەمامك بەكار بهێنن".