Orhan Onur Gemici
08 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە پارێزگای ئادانا بوو و، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشەوە بەڕێوچوو، ١٩ کەس دەستگیرکران.
بە پێی روونکردنەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی کارەکان بۆ ئاشکراکردنی رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر رێکخراوەکە ئەنجامدرا کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئادانا بوو.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٩ گومانلێکراو دەستگیرکران و، دەستیشگیرا بەسەر ٥٠٠ گرام تەقەمەنی و، ژمارەیەکەی زۆر چەک و بەڵگەی رێکخراوەییدا.