Burcu Çalık Göçümlü
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٦٨ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ٩٧ هەزار و ٤١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٥٣٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٨ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٣١٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٦٦ هەزار و ١١٧ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، نۆ مليۆن و ١٧٣ هەزار و ٦٩٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٠١ هەزار و ٣٤٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حەوت هەزار و ٤٤٥ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٢٧ هەزار و ٧٨٦، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤٣٢ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧ـە.
- "كەمكردنەوەى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە لە دەستی ئێمهدایه".
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "گەورەترين خهباتی كارمەندانى تەندروستيمان لهپێناو باشكردنی دۆخی ئەو نەخۆشانەيە كه باری تهندروستییان ناجێگيرە. كەمكردنەوەى ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە لە دەستی ئێمهدایه. ئەم ئاگاداركردنەوانە بەسە بۆ پابەندبوونمان بە رێكارەكانەوە. با پێكەوە بەرەنگارى ڤايرۆسەكە ببينەوە".