Yunus Keleş
19 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2020
موسڵ - AA
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ، محەمەد كوچوكساكاڵڵى سەردانى ناوەندى پێدانى ڤيزەى توركياى كرد كە بهمدواییانه كراوەتەوە و زانيارى دەربارەى ناوەندەكە لە كاربهدهستان وەرگرت.
محەمەد كوچوكساكاڵڵى لە دواى سەردانی بۆ ناوهندهكه، لێدوانی بۆ رۆژنامهوانان دا و ئاماژهی بهوهكرد، كردنەوەى ناوەندى پێدانى ڤيزەى توركيا لە مووسڵ خزمەتێكى گرنگە بۆ خەڵكى شارەكە.
كوچوكساكاڵڵى ئاماژەى بەوەشكرد، كردنەوەى ناوەندەكە كارئاسانييەكى زۆر بۆ هاوڵاتييانى شارى مووسڵ دەكات و رایگهیاند:
"وەرگرتنى ڤيزەى توركيا ئاسانە. پێش ئەوەى سەردانى ناوەندەكە بكەن، بە تەلەفۆن پەيوەندیى بە ناوەندى پەيوەندييەكانى ناوەندەكە بكەن و كاتى سەردانكردن وەربگرن، زانياریى لەسەر ئەو بەڵگەنامه پێويستانە وەربگرن كە بۆ گەشتەكەتان دیارییكراوه. لە كاتى سەردانكردنيشدا ئامانجى گەشتەكەتان، جا چ گەشتيارى، چارەسەر، كار و بازرگانى يان خوێندن بێت، روونبكەنەوە. ڤيزە بۆ ماوەى ساڵێكە، هەربۆيە سەردانكردن بۆ وەرگرتنى ڤيزە مەخەنە كۆتايى كارەكانتان".
- كارەكانى كردنەوەى كۆنسوڵخانە بەردەوامە
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ ئاماژەى بەوەشكرد كە باڵەخانەى كۆنسوڵخانەكهیان بەمزووانە دووباره دەكەوێتەوە كار و رایگهیاند: "كارەكانمان بۆ دووبارە خستنەوەكارى كۆنسوڵخانەكەمان بەردەوامە. ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ وەك هەموو جيهان لێرەش كارەكانى خاو كردووەتەوە. بۆ كۆنسۆڵخانە باڵەخانەمان بە كرێ گرتووه. پرۆژەى نۆژەنكردنەوە و ئاسايشمان ئامادە كرد. ئەم كارانە گەيشتووەتە قۆناغی كۆتایی".
محهمهد كوچوكساكاڵڵى باسى لەوەكرد، رێگاكانى نێوان توركيا و مووسڵ كراونەتەوە و رایگهیاند:"سهرلهنوێ رێگاكانى نێوان وڵاتەكەمان و مووسڵ دەكەينەوە. لە ئێستادا وەقفى مەعاريفى توركيا يەكەم هەنگاوى ناوە. دوابەدواى ئەوان دامەزراوەى فەرمیى وەكو TİKA، نوێنەرايەتى بازرگانى و مانگى سوور دێن. كەرتى تايبەت و وەبەرهێنەران بەم رێگايەدا دێن. بۆ دووبارە بنیاتنانهوهی مووسڵ، لە دامەزراوە و كەرتە فەرمى و تايبەتييەكانى توركياوە پاڵپشتى دەكرێن. ئەمە بەرپرسيارێتييەكى مێژووييە. كۆمەڵێك كرانەوەمان بەرووى موسڵ دەستپێكردووە. لەو بڕوايەدام لە قۆناغى داهاتوودا خێراتر دەبێت".
كوچوكساكاڵڵى دواتر سەردانى پارێزگارى مووسڵ، نەجم جبوورى كرد و زانيارى لهبارهی سهرلهنوێ بنياتنانەوەى مووسڵ و پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا وەرگرت.
هەروەها سەردانى بەڕێوەبەرايەتى پەروەردەى مووسڵ و نەخۆشخانەی فێركاریی زانكۆى مووسڵیشی كرد و زانيارى لە كاربهدهستانیان وەرگرت.
كۆنسوڵى توركيا لە مووسڵ لە كاتى كۆبوونهوه لەگەڵ بەرپرسە خۆجێييەكاندا، سەرنجى بۆ چالاكييەكانى رێكخراوى تيرۆريستى پەكەكە لە مووسڵ و بەتايبەت لە شەنگال راكێشا و ئاماژەى بەوەكرد كە رێكخراوى تيرۆريستیى تەنها زيان بە توركيا ناگهیهنێت بەڵكو زيان بە عێراق و خەڵكى مووسڵیش دهگهیهنێت.
محەمەد كوچوكساكاڵڵى جەختى لەوەشكردەوه، توركيا عێراقى وەكو وڵاتێكى سەربەخۆ و خاوەن سەروەریى ناسيوە و رێز لە سەروەرى عێراق دەگرێت.