Merve Yıldızalp Özmen
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
شاندێك بە سەرۆكايەتى سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەرى گشتيى ئاژانسى ئانادۆڵو، شەنۆل كازانجى، بەبۆنەى يادى ١٠٠ ساڵەى دامەزراندنى ئاژانسى ئانادۆڵوەوە سەردانى سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى توركيا (جەهەپە)، كەمال كڵچدارئۆغڵويان كرد.
لەو دیدارەدا كە لە ناوەندى گشتيى جەهەپە بەڕێوەچوو، كڵچدارئۆغڵو پيرۆزبايى يادى ١٠٠ ساڵەى دامەزراندنى ئاژانسى ئانادۆڵو كرد و هيواى سەركەوتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيەوە بەڕێوەبەرى گشتيى ئاژانسى ئانادۆڵو كازانجى، زانيارى دەربارەى هەيكەلى دامەزراوەيى ئاژانسى ئانادۆڵو لە توركيا و جيهان پێشكەشى كڵچدارئۆغڵوى كرد.
هەريەك لە جێگرى سەرۆكى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى ئاژانسى ئانادۆڵو، محەمەد ساڵح دەميركان و ئەندامانى ئەنجوومەنى بەڕێوەبردن، عەلى توركەر پيرتينىن و بەهادر ساراچگيل و شەعبان كزڵداغ و جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى و بەڕێوەبەرى گشتى پەخش، مەتين موتانئۆغڵو و جێگرى بەڕێوەبەڕى گشتى، موستەفا ئۆزكايا یاوەری كازانجييان كرد.
بەڕێوەبەرى پەيوەندييەكانى كڵچدارئۆغڵو عومەر تۆپساكاڵ ئامادەيى سەردانەكە بوو.
كازانجى لە كاتى سەردانەكەدا وێنەيەكى كڵچدارئۆغڵو و سێلفڤى كڵچدارئۆغڵوى هاوسەرى پێشكەشكردن.