Mehmet Kara
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئیستانبوڵ – AA
پلاتفۆرمی زه‌به‌لاحی نه‌وت "GSP Saturn"ی پانامهیی كه قه‌باره‌كه‌ی پێنج هه‌زار و ٢٣٥ گرۆستۆنه و درێژیهكهیشی ٥٢،٤ مه‌تره به‌ره‌و ده‌ریای ره‌ش به‌ڕێ كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پلاتفۆرمه‌كه كه ساڵانی پێشووش چه‌ند جارێك به گه‌رووی ئیستانبوڵدا تێپه‌ڕیووه به‌مه‌به‌ستی به ئاسانی ده‌رچوون به ژێر پرده‌كاندا تاوه‌ره‌كانی خۆی نزم كردوونه‌ته‌وه.

ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٦:٠٠ رێگه به‌و پلاتفۆرمه درا كه له ده‌ریای مارماراوه به‌ره‌و ده‌ریای ره‌ش بكه‌وێته رێ و له‌لایه‌ن به‌له‌مه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشه‌وه یاوه‌ری ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی پلاتفۆرمه‌كه به ژێر پردی شه‌هیدانی ١٥ی ته‌مووزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆیشتن به‌ره‌و پردی فاتیح سوڵتان مه‌همه‌ت.
له كاتی تێپه‌ڕینی پلاتفۆرمه‌كه له ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ هه‌ردوو سایدی رێڕه‌وی گه‌رووی ئیستانبوڵ داخرابوون.