Aybüke İnal Kamacı
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٩٦ هەزار و ١١٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ هەزار و ١٣٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٢٥٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٩٦ هەزار و ١١٠ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ هەزار و ١٣٠ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و سێ هەزار و ٤١٢ نەخۆش تۆماركراوە.
لە توركيا بەرزترين ژمارەى گيان لەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەمڕۆ تۆماركرا و لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٢٥٤ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ٣٤ هەزار و ٤١٩ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ يەك مليۆن و ٨٣٥ هەزار و ٧٠٥ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٢ مليۆن و ٦٣٥ هەزار و ٦٣٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٤٣ هەزار و ٧٠٤ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٨ هەزار و ٣٥١ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە پێنج هەزار و ١٩٢ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٨،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٤٠ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "بە دووركەوتنەوە لە شوێنە داخراو و قەرەباڵغەكان خۆشەويستانمان بپارێزين"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ سێ هەزار و ٤١٢ نەخۆشى نوێمان هەيە. ژمارەى كهیسه چالاكەكان و ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە كەمدەبێتەوە. كەمبوونەوەى رێژەى پربوونى قەرهوێڵەكان، چاودێریى چڕ و ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد بەردەوامە. دەستمان بە چنینهوهی بهرههمی پێكەوە پابەندبوونمان بە رێكارەكان، كردووە".