Halil İbrahim Sincar
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
دیاربەکر- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دیاربەکر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا (پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرابوو) لە فراکسیۆنی هەدەپە، لەیلا گوڤەن کە لەلایەن دادگاوە داواکراوبوو لە ماڵی ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لە فراکسیۆنی هەدەپە، سەلما گوزەل دەستبەسەر کرا.
لەیلا گوڤەن لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تیرۆردا پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرابوو و بەهۆی ئەو لێدوانانەشی لە بارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بڵاویکردبوونەوە، دادگا بەتۆمەتی "ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" و "بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی" سزای ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.
ناوبراو لە میانی دۆسیەکی دیکەشدا بەتۆمەتی "ئەندامێتی رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.