Rewa Mahmood Hasan
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا گوتی: (ئێس-٤٠٠هكان) له مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ست به دامه‌زراندنیان ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له كوێ داده‌نرێن، كاره‌كانی هێزی ئاسمانیی به‌رده‌وامن.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار بوویه میوانی مێزی سه‌رنوسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
ئاكار گوتی: "كڕینی ئێس-٤٠٠ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، له بژارده‌یه‌ك زیاتر، ناچارییه. ناچارین ٨٢ ملیۆن هاووڵاتییمان بپارێزین، توركیا ئیتر بێتاقه‌ت بوو له‌وه‌ی ببێته بازار. به‌رهه‌می هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ین، گواستنه‌وه‌ی تهكنەلۆژیا ده‌كه‌ین، ئێمه‌ش ده‌بینه به‌رهه‌مهێنه‌ر. هه‌ربۆیه ئێمه‌ش ئاگاداری ئه‌و خاڵه‌ین كه پێی گه‌یشتووین".
گوتیشی: "تێزه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا و روون له‌سه‌ر مێز گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. به‌ڵام ناكرێت بڵێین تێگه‌یشتن بۆ هه‌مووی هه‌یه. ناكرێت له‌١٠ هه‌زار كم-ه‌وه بێیت و له‌مه تێبگه‌یت. ئه‌وه‌ی له‌نێویدا ده‌ژی ئه‌مه ده‌بینێت".
ئاکار راشیگەیاند: "توركیا له ٩٠هكانهوه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی مووشه‌كی و ئاسمانیدایه. دوای ئه‌وه‌ی ئێمە ئه‌مه‌مان پێشبینی كرد و هه‌ڵسه‌نگاندمان بۆ كرد، دواتر ده‌ست كرا به هه‌وڵدان بۆ دابین كردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی و ئه‌مانه له ٢٠١١ دا زیاتر بوو. لە چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نیشتمانیمانیدا، دوێنێ چی بووبین ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ین. نموونه‌ییترین نیشانه‌ی ئه‌مه، به‌رپرسیارێتییه‌كانمان به‌رامبه‌ر به ناتۆ به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین، سكرتێری گشتیی ناتۆش هه‌میشه ئه‌مه پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا گوتیشی: "له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریا له‌چوارچێوه‌ی ناتۆ، له ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نداوه بنكه‌ی مووشه‌كی ده‌هات بۆمان بۆ پاراستنی ئاسایشمان. به‌ڵام ئه‌وه‌مان بینی، دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌وانیش لێره نه‌مان. ئێستا ئه‌وه‌ی له سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاتماندایه، ئیسپانیا و ئیتاڵیایه. ئه‌وه‌مان بینی، ئێمه ده‌بێت ببینه خاوه‌نی ئه‌مانه".