Mücahit Türetken,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
ئیستانبوڵ – AA
پاتریكی ئه‌رمه‌نه‌كانی توركیا، مهسرۆب موتافیان له ژێر چاودێری پزیشكدا له نه‌خۆشخانه‌ی سورپ پرگیچ-ی ئه‌رمه‌نی له ناوچه‌ی یهدیكوله-ی ئیستانبوڵ له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی وهقفهكانی ئه‌رمه‌نی و وه‌قفی نه‌خۆشخانه‌كه، بهدرۆس شیرینئۆغڵو رایگه‌یاند كه موتافیان ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دواتر زانیاری ده‌دات له‌باره‌ی به‌خاكسپاردنی كۆچكردووه و پرسه و سه‌ره‌خۆشیشی له ئه‌رمه‌نه‌كان كرد.