نەباھات ئاکۆچ، سەرۆکی ناوەندی کەمەر لە بارەی مردنی بووکێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی کەدەر لە شاری سێرت، گوتی: "بە شوودانی کچانی منداڵ و پێ نەگەیشتوو، شەرمەزارییەکی گەورەیە بە نێو چاوانی تورکیاوە، دەبێ حکومەت لەسەر مردنی کەدەر بێ دەنگ نەبێ و تاوانبارانی ئەو رووداوە دادگایی بکرێن."
ئاکۆچ ئاشکرایکرد: لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، ٣٣% ی ئەو کچانەی مێرد دەکەن، منداڵ بوون و تەمەنیان بۆ ئەوە نەشیاوە بدرێن بە شوو.
سەرۆکی ناوەندی کەمەر، لەو بارەیەوە روونکردنەوەی زیاتریدا و گوتی: "بەپێی لێکۆڵینەوە و راپرسی ساڵی رابردووی ناوەندەکەمان، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا، ٥٤ کچی تەمەن ١٢ ساڵان، دوو ھەزار و ٢١٧ کچی تەمەن ١٣ تا ١٥ ساڵان، چوار ھەزار و ٧١١ کچی تەمەن ١٦ تا ١٧ ساڵان بە شوو دراون و ژنیان ھێناوە."
بە گوێرەی یاسای کەسێتیی تورکیا، دەبێ کچ و کوڕ تەمەنیان گەیشتبێتە ١٨ ساڵان ئەوسا لە دادگاکان مارە دەکرێن لە یەکتر.