نەخۆشخانەی دەوڵەت لە سلۆپی بەلەبەر چاوگرتنی رەوشی سەختی زستان، بەشی منداڵبوونی کردەوە.
لەبەر ئەوەی ئەو بەشە لەسەر شێوازی ھۆتێل دیزاینکراوە ناوی "ھۆتێلی دایک" یان لێنا. رێوڕەسمی کردنەوەی ئەو بەشە بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە سوعات دەمیرچی قایمقامی سلۆپی، ھاکان تۆکور سەرۆکی گشتیی نەخۆشخانەکانی دەوڵەت لە شرنەخ بەڕێوەچوو.
د.حەسەن شیمشەک لە رێوڕەسمی کردنەوەی بەشی منداڵبوون رایگەیاند: ئەوان بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سەختی زستان کە رێگای گوندەکان دەگیرێ، بەھۆیەوە دایکان بە ناچاری چەند رۆژ بەر لەوادەی منداڵبوونیان گوندەکانیان جێدەھێڵن و نەخۆشخانەکانی لە دایکبوون لە شارەکانی دیکە بەسەر دەکەنەوە.
شیمشەک گوتی: "ئەو بەشە لە یەک کاتدا دەتوانێ پێشوازیی لە ھەشت نەخۆش بکا، منداڵی تازە لە دایکبوو ھەیە کە پێویستی بە چاودێری ورد ھەیە. دیسان ھاتن و چوونی دایکان زەحمەتە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان لە گوندی دوور دێنە سلۆپی. بۆ ئەوەی بتوانین چاودێری منداڵەکانیان بکەین ئەو بەشەمان دروستکرد لەسەر شێوەی هۆتێل."