Salih Bilici
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گەڕانەوەیدا لە ڤاتیکان و ئیتاڵیا لەناو فڕۆکەدا لێدوانی گرنگی بۆ رۆژنامەوانان دا.
لە وەڵامی ئەوەی بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، ئایا دژ بە پێدانی چەک بە پەیەدە و یەپەگە لە لایەن ئەمریکا، تورکیا دەست بە هەوڵەکانی لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا دەکات یان نا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند:
''هەموو جۆرە هەوڵێکمان لەوبارەیەوە خستووەتە گەڕ و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان. چ لەسەر ئاستی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان و چ لەسەر ئاستی دادگا نێودەوڵەتییەکان هەڵسەنگاندن بۆ ئەمانە دەکەین و ئەو هەنگاوانەی کە پێویست بن دەیانگرینەبەر. (ئایا ئەمە لە یاسای نێودەوڵەتییدا بوونی هەیە؟) دەکرێت نەبێت، بەدڵنیاییەوە پێویستە هەبێت. قسەیەکی پووچی لەوجۆرە رێگەی تێدەچێت؟ واتە تۆ لێرە هیچ ماف و دەسەڵاتێکت نییە و لە سەرووی ئەمەشەوە لە رێگەی بەخێوکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە، پەلاماری وڵاتێک دەدەیت کە لە ناتۆدا لەگەڵتدایە. ئەوەی دەکەوێتە سەر ئێمە، ئەنجامدانی پێداچوونەوەیە. ئەنجامدانی پێداوچوونەوەیە بە گەڕان بەدوای مافەکانماندا. (ئایا لەسەر ئاستی ناوخۆ و لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی هەنگاو دەهاوێژرێت) بەدڵنیاییەوە لەسەر هەردوو ئاست. هاوڕێیانمان لێی دەکۆڵنەوە و هەوڵەکانیان بەردەوامە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە بانگەشەی ئەوەی یەپەگە هاریکاریی لەگەڵ ئەسەددا کردووە، رایگەیاند:
''یەپەگە وەک کلیلێکی جۆکەر وایە، ئەویە کە لە چ شوێنێک چ دەکەن دیار نییە. هەموو کەس دەتوانێت ئەمانە بەکاربهێنێت. تورکیا پێویستی بە کلیلێکی جۆکەری لەوجۆرە یان داردەستێکی لەو شێوەیە نییە. یەپەگە رێکخراوێکی تیرۆریستییە. لەو کەشەدا کە ئەمریکا سەرگەرمی ئەوەیە بە رێکخراوێکی تیرۆریستیی بەرەنگاری رێکخراوێکی تیرۆریستیی دیکە دەبێتەوە، ئێمە خەریکی ئەوەین بزانین دەتوانین چ کارێک بکەین''.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا گفتوگۆكانتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له‌باره‌ی منبج له چ قۆناغێكدایه، ئه‌ردۆغان گوتی: "منبج رووداوێكی نوێ نییه. ئه‌وه قۆناغێكه كه له سه‌رده‌می ئۆباماوه ده‌ستیپێكردووه. ئێمه له سه‌ره‌تاوه به ئه‌مریكامان گوتووه بیرمان له‌چی كردووه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه ئۆباما له‌و باره‌یه‌وه درۆی له‌گه‌ڵ كردین. ئێستا حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپیش به‌داخه‌وه كه ناخوازراوانه ده‌یڵیم كه به پێی بۆچوونی ئێمە له‌سه‌ر هه‌مان رێگا ده‌ڕوات. تره‌مپ به ئێمه‌ی گوتبوو 'ئه‌وانه له‌وێ نامێننه‌وه، ناتوانن بمێننه‌وه، ده‌چنه خۆرهه‌ڵاتی فورات'. ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردبوو كه خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی منبج عه‌ره‌به‌كانن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ی گوتویانه به‌جێیان نه‌گه‌یاندووه. ئێستا له‌ناو منبجدا جووڵه‌یه‌ك هه‌یه؛ خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ، هۆزه‌كان له راپه‌ڕیندان. منبج زوو یان دره‌نگ به خاوه‌نه راسته‌قینه‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه. ئێمه‌ش ئه‌ركی سه‌ر شانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. له‌نێو په‌نابه‌رانی لای ئێمه منبجیهكان هه‌ن؛ ده‌ڵێن 'ئیدی با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانمان'. عه‌فرینیه‌كان بۆ عه‌فرین. ئیدلبیهكان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیدلب. ده‌بێت ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییەتی هه‌ڵوێستیان له‌و باره‌یه‌وه بخه‌نه‌ڕوو؛ ده‌بێت بڵێن 'له توركیادا سێ ملیۆن و 500 هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌ن، ده‌بێت هاوكاری سووریه‌كانی ئه‌وی بین تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و خاكی خۆیان'. ئه‌نجامدانی ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندایه".